بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
مەنووچێهر موتەکی، نوێنەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر، لە وەڵامی کاردانەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئەگەر سێ وڵاتی ئورووپایی میکانیزمی پەلەپیەکە لە دژی ئێران چالاک بکەنەوە، ڕایگەیاند: پەسەندکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە یان ئەسنەپ بەک تاکلایەنە لە بەرژەوەندی لایەنە ڕۆژئاواییەکان یەکێکە لە خاڵە ڕەشەکانی ڕێککەوتننامەی بەرجام بوو.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە مەجلیس ئامادەی کشانەوەیە لە NPT، وتی: کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ماوەیەک لەمەوبەر پلانی کشانەوەی ئێرانیان لە NPT لە سیستەمی یاسادانانی مەجلیس خستۆتە بەردەست. جەختیشی کرد : لەگەڵ هەنگاوی سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ وروژاندنی ئەو پرسە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەران داوای بەپەلەیی بۆ ئەو پلانەی سەرەوە دەکەن و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پەسەندی دەکەن.
Your Comment